Elena Teslova
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
لەمیانی پیرۆزڕاگرتنی "رۆژی یەکێتی نەتەوەیی" رێپێوانێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا رێکخرا.
ئەو رێپێوانە بە درووشمی "ئێمە یەکین"، نوێنەری پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و حوکمڕان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دامەزراوەکانی گەنجان بەشداریان تێدا کرد. بەهۆی پشووی فەرمیشەوە رێپێوانەکە بەرفراوان بوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسایشی مۆسکۆ، نزیکەی ٨٥ هەزار کەس بەشداری رێپێوانەکەیان کردووە.
بەشداربووان لەنزیک وێستگەی مێترۆی مۆسکۆ کۆبوونەوە بەدرێژایی شەقامی تڤێرسکایا رێیان پێوا.
یەکێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکە بەناوی ئارتێم ڤۆلکۆڤ، گوتی: "ئەو جۆرە چالاکیانە، هەستی پێکەوەیی بوون بەهێز دەکات، بۆیە هاتووم".
ئەکاتێرینا دروژینیناش گوتی: "ئەمڕۆ زۆر بەختەوەرم چونکە بەشداری ئەم رێپێوانەم کردووە. کاتێک دەبینم هەزاران کەسی بەختەوەر ئاڵا و درووشمیان بەرزکردۆتەوە، هەستی نیشتمانپەروەریم دەجووڵێت".
یەکێک لەو کەسانەی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی قوتابیانی دەکرد لە خۆپیشاندانەکە ئالینا گولشینا بووم گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی یەکێتی نەتەوەییە. بە نوێنەرایەتی زانکۆکەم هاتووم. لەگەڵ هەموو هاوڕێ قوتابیەکانم کە بەشداریان کردووە تاکو هەموو پێکەوە بوەستین لێرەین".
لە رۆژی یەکێتی نەتەوەیی، رووسیا لە چواری تشرینی دووەمی ١٦١٢ پۆڵۆنیا لە داگیرکاری رزگار کرد و ئەو رۆژە پیرۆز دەکات.
بەم بۆنەیەوە لە مۆسکۆ ئۆپۆزسیۆنیش دژی کریملن میتینگ رێک دەخات.