Fahrettin İbrahim
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی گەیشتە ئەنقەرە و لەمیوانخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە لە لایەن وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو پێشوازی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، بڕیارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا قسە بۆ میدیاکاران بکەن.
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڕیارە کاتژمیر 17:00 لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێبکرێت.
شاندی سەرۆکوەزیران لە هەریەکە لە وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.