Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
لەدوای راگرتنی پێکدادانەکانی نێوان ئەرمەنستان-ئازەربایجان، لایەنەکان ئەمرۆش لەسەر هەڵگرتنەوەی ئەو تەرمی ئەو سەربازانە بەردەوام دەبن کە لە ناوچەکانی پێکدادان بەجێماون.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لایەنەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون لە ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو لەکاتژمێر ١٦:٠٠ەوە تاوەکو ١٩:٠٠ بەکاتی ئازەربایجان، تەرمی ئەو سەربازانەی کە لە ناوچەکانی پێکدادان لە هەردوولا بەجێماون، هەڵبگرنەوە.
ئەوەش راگەیەنراوە، رێککەوتنەکە بە بەنێوەندگیری نوێنەرانی هەریەک لە رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری و رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، هاتووەتە ئاراوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتەکە ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردەوە کە هی سەربازە ئەرمەنییەکانە و تایبەتە بە ژمارەیەک دۆکیۆمێنت و ئامێری پەیوەندیکردن. وێنەکان کە لە پێکدادانەکانی نێوان هەردوولادا کەوتووەتە دەست سەربازانی ئازەری.
لایەنەکان دوێنێ لەسەر هەڵگرتنەوەی تەرمەکان لەناوچەکانی پێکدادان رێککەوتبوون و ژمارەیەک لە تەرمەکانیان هەڵگرتبوویەوە.