Tevfik Durul
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئەسينا - AA
پەرلەمانى يۆنان رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كە لەگەڵ ميسر واژوو كراوە، پەسەندكرد.
رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى كە حكومەتى یۆنان لەگەڵ ميسر واژووى كردووە، بە كۆكردنەوەى ١٧٨ دەنگى "بەڵێ" بەرامبەر بە ٢٦ "نەخێر" و ٨١ "دەنگنەدان" لە پەرلەمان پەسەندكرا.
لەو دەنگدانەى كە بەشێوەى ئاشكرا ئەنجامدرا، بە رێككەوتنى پارتى ديموكراتى نوێ لە دەسەڵات و پارتى جوڵانەوەى گۆڕان بە "بەڵێ" دەنگيان داوە، پارتى كۆمۆنيستى يۆنان، پارتى چارەسەرى يۆنان و پارتى ميرا ٢٥ بە "نەخێر" دەنگياندا. پارتى ئۆپۆزيسيۆنى سەرەكى سيريزا دەنگى لەسەر رێككەوتنەكە لەگەڵ ميسر نەدا.
- " توركيا رێککەوتنەکە بە نەبوو هەژمار دەكات"
ئيدارەى ئەسينا، لە ٩ى حوزەيران لەگەڵ ئيتاڵيا و لە ٦ى ئاب لەگەڵ ميسر رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى ئەنجامداوە.
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، دەربارەى رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، بڵاويكردبووەوە، "رێككەوتنى بەناو سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، توركيا هەژمارى نەبوونى بۆ دەكات. ئەم بۆچوونەمان دەخرێتە سەر گۆڕەپان و سەر مێز".