Abdullah Shukur
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو بڕیارەی کە داوای کۆتایی ھێنان بە گشت چالاکییەکانی نایاسایی ئیسرائیل لە یەکەکانی نیشتەجێ لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین دەکات، بۆ یەکەمجار لە دوای بەکارھێنانی دەنگی بێلایەنی ئەمریکاوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.
ئەو پڕۆژە یاسایەی کە لە لایەن میسرەوە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، بە پاڵپشتی نیوزلەندا، مالیزیا، ڤەنزوێلا و سەنیگال خرایە بەر دەنگدانەوە.
بەم پێیەش ئەو بڕیارەی کە داوای کۆتایی ھێنان بە گشت چالاکییەکانی نایاسایی ئیسرائیل لە یەکەکانی نیشتەجێ لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین دەکات، بۆ یەکەمجار لە دوای بەکارھێنانی دەنگی بێلایەنی ئەمریکاوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی ١٤ دەنگی بەڵێ پەسەند کرا.
ھاوکات ئەمریکا بۆ یەکەمجار دەنگی بێ لایەنی بۆ پڕۆژە بڕیارێکی دژی ئیسرائیل بەکارھێنا.