Mikail Bıyıklı
26 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بێباکانە لە غەززەوە بۆ کەرتی ڕۆژئاوا لە قودسی ڕۆژهەڵاتەوە تا لوبنان لە ناوچە جیاوازەکانی جوگرافیاکەماندا بەردەوامە لە داگیرکاری، ڕووخاندن، کۆمەڵکوژی و نیشتەجێبوونی نایاسایی. کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو جەنگەی هەر بە هاندان و پیلانەکانی ئیسرائیل هەڵگیرساوە لە زۆر بواردا لە وزەوە تا کشتوکاڵ، بازرگانیی، گواستنەوە، ئابووریی و ئاسایش هەستی پێ دەکرێت".
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە گەلەکەی کرد و، گوتی: "سوپاس بۆ خودای گەورە کە بە تەندروست باشی و سەلامەتی و دڵێکی ئارامەوە گەیاندینی بە جەژنێکی دیکە".
سەرکۆمار ئەردۆغان، هیوای خواست ئەم ڕۆژە پیرۆزانە ببنە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵات، گەل، جیهانی ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتی و، ڕایگەیاند: "هیوادارم ئەو قوربانییانەی سەریدەبڕن، ئەو نزایانەی دەیانکەن، ئەو خێر و چاکانەی ئەنجامتان داون قبوڵ بن. بە ئیزنی خودا پاداشتەکانتان زیاد دەکات".
ڕاشیگەیاند: "بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە بەهێزترین پەیامی هاودەنگیی خۆم ئاڕاستەی هەموو ئەو خوشک و برایانەم دەکەم لە گۆشە جیاجیاکانی جوگرافیای دڵماندا بەتایبەتی غەززە کە بە خەم و ئازارەوە پێشوازی لەم جەژنەش دەکەن و، یەک بە یەک پیرۆزبای جەژنی قوربانیان لێدەکەم. لە خودا دەپاڕێمەوە وەک گەل و وەک ئوممەت بە زۆر جەژنی دیکەی هاوشێوەمان شاد بکات کە ئاشتیی، سەلامەتیی، یەکێتیی و برایەتیی فەراهەم بکەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد لە کاتێکدا وەک جیهانی ئیسلام لە جۆش و خرۆشی گەیشتن بە کەشی ئارامیی دەژین، لە لایەکی دیکەوە ناوچەکە و جیهان بە قۆناغێکی پڕ گوشاردا تێدەپەڕن و، ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بێباکانە لە غەززەوە بۆ کەرتی ڕۆژئاوا لە قودسی ڕۆژهەڵاتەوە تا لوبنان لە ناوچە جیاوازەکانی جوگرافیاکەماندا بەردەوامە لە داگیرکاری، ڕووخاندن، کۆمەڵکوژی و نیشتەجێبوونی نایاسایی. کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو جەنگەی هەر بە هاندان و پیلانەکانی ئیسرائیل هەڵگیرساوە لە زۆر بواردا لە وزەوە تا کشتوکاڵ، بازرگانیی، گواستنەوە، ئابووریی و ئاسایش هەستی پێ دەکرێت. لەم سەردەمەدا کە ناوچەکەمان بەدەست جەنگ و زنجیرە قەیرانەکانەوە دەناڵێنێت، تورکیا بە ئابووریی، ژێرخان، دامەزراوە بە ئەزموونەکانی، کادیرە لێهاتووەکانی و لە هەمووشی گرنگتر بەهێزی بەرەی ناوخۆیەوە وەک دوورگەیەکی سەقامگیری بووەتە جێی سەرنج. ئێستا لە هەموو بوارەکاندا بەرهەمی ئەو سیاسەتانەی سەرەڕای ڕەخنە و بەربەستەکان پەیڕەویان دەکەین دەچنینەوە، لەسەرو هەمووشیانەوە بەرهەمی پیشەسازیی بەرگرییمان. تورکیا بە گەشەی ئابووریی کە ١،٦ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و، بە هەناردەی ساڵانە کە لە ٣٦ ملیار دۆلارەوە گەیشتووەتە ٢٧٦ ملیار دۆلار و هەناردەی بەرگریی و فڕۆکەوانیی کە لە ٢٤٨ ملیۆن دۆلارەوە ١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، چیرۆکێکی سەرکەوتن دەنووسێتەوە کە لە جیهاندا هاوشێوەی کەمە".
گوتیشی: "پشتیوان بە خودا دوای نەمانی تۆز و خۆڵی دەوروبەرمان، تورکیامان دەبێتە یەکێک لە ئەستێرە گەشاوەکانی سەردەمی نوێ. هەموو شتێکی پێویست لەو پێناوەدا ئەنجامی دەدەین. پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کە ئێستا بەها ستراتیجییەکەی لە ڕووی داهاتووی وڵاتەکەمان و سەقامگیریی ناوچەکەمانەوە باشتر ڕوون دەبێتەوە، یەکێکە لەمانە. ئیرادەمان بەهێزە بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان لەم بەڵایەی کە تەنیا تێچووە ئابوورییەکەی دوو تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. پێداگرانە و بە خێرایی بەردەوامین لەسەر ڕێگاکە".