Aynur Şeyma Asan
30 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت، دۆخی غەززەی تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، هەردوو وەزیرەکە باسیان لە "ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکانی" سوپای ئیسرائیل لە غەززە کردووە.
هاوکات ئۆستن لەگەڵ گالانت باسی لە "ڕزگارکردنی دیلەکان" کردووە و جەختی لەسەر گرنگیی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە و کەمکردنەوەی زیانگەیشتن بە مەدەنییەکان کردووەتەوە.