Salih Bilici
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا رایگەیاند: "ئیتر پێویستە ئەم چاخە خۆبەزلزانینە کۆتایی پێ بێت. ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت وەک وڵاتێکی بەشکۆ بەردەوام بێت، ئەوا بەم گوشارانەوە نابێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كه به سه‌ردانێك له ئه‌نقه‌ره‌یه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه ئه‌مڕۆ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، سه‌ردانی قه‌شه ئه‌ندریو برۆنسۆن ده‌كات كه لە ماڵەوە دهستبهسهرە.
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوچه‌ی ئیدلیبی سووریا رایگه‌یاند: "بۆردومانكردنی هه‌موو ئیدلب كه گوایه تیرۆریستی لێن، كۆمه‌ڵكوژی و بۆردومانكردنی خه‌ڵكی مەدەنییه".