Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tuğrul Çam,Barış Seçkin,Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی ئاشکرایکرد کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مەولود چاوشئۆغڵو و ھاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆ ھاوڕان لە واشنتۆن کۆببنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە وەزارەتی دەرەوە سازییکرد، ئاکسۆی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئاکسۆی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، رایگەیاند: ''ھەردوولا ھاوڕان لەسەر ئەوەی بەڕێز وەزیری دەرەوەمان، ھەرچی زووە سەردانی واشنتۆن بکات، بەڵام ھێشتا بەروارێک دیاریی نەکراوە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە گرووپەکانی کاری نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد پێشتر ئەم گرووپانەی کار لەبارەی بابەتی کۆنسوڵخانەکان کۆبوونەتەوە و رایگەیاند: ''لە ھەوڵی ئەوەداین بەروارێک دیاریی بکەین بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی داھاتوویان لە تورکیا بێت.لەوانەیە لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت''.
حامی ئاکسۆی سەبارەت بە کێشەی قوبرسیش دوا و راگەیاند: "تا ئەو کاتەی لەلای یۆنانییەکان (لە قوبرس) گۆڕانێکی بنەڕەتی لە عەقڵییەتدا نەیەتە ئاراوە، نیازی ئەوەمان نییە ھەمان یاریی دووبارە بکەینەوە".