Ali Cura
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
گرۆدنۆ – AA
چاوەڕوانیی کۆچبەرەکانی سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا، لە شوێنێکی داخراو بەردەوامە.
کۆچبەرەکان کە زۆربەیان لە عێراقەوە ڤیزەیان وەرگرتووە و ھاتوون بۆ بێلاڕووس و بە مەبەستی دەربازبوون لە بێلاڕووسوە بۆ پۆڵەندا و لەوێوە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا، لەو سەنتەرە لۆژیستییەی کە لە شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، بۆیان جیاکراوەتەوە شەویان بەسەربرد.
نزیکەی دوو ھەزار کەس کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵن، چەندین رۆژە لە نێو خێوەتدا بە درێژایی سنووری پۆڵەندا بۆ یەکەم جار لە شوێنێکی گەرم نووستن. ژمارەیەکی کەمی کۆچبەر لەو خێوەتانەی کە لە دەرەوەی سەنتەرەکە درووستکراوە، شەویان بەسەربرد.
ئەو منداڵانەى كە تەمەنيان لە نێوان ساڵێک بۆ پێنج ساڵ دەبێت، بەو یارییانەی کە لە سەنتەرەکە پێیاندان یارییان دەکرد و ئەوانەی کە تەمەنیان تۆزێک زیاترە لە دەرەوەی سەنتەرەکە بە تۆپ یارییان دەکرد.
- ھاوکارییە مرۆییەکان بەردەوامە بەڵام بەش ناکات
ھاوکارییە مرۆییەکانی حکوومەتی بێلاڕووس و خەڵک لە رێگەی رێکخراوە خۆبەخشەکانەوە بۆ ئەوانەی کە لە سەنتەرەکەدان بەردەوامە.
تیمێک کە لە کارمەندانی وەزارەتی دۆخی لە ناکاوی بێلاڕووس، خاچی سووری بێلاڕووس و خۆبەخشان پێکھاتووە لە ناو خێوەت لە بەردەم سەنتەرەکە رۆژانەی دوو ژەم خواردنی گەرم پێشکەش دەکەن.
لەو ناوچەیە کە پێداویستییەکانی وەکو ئاو، پاکوخاوێنی و توالێتی تێدا دابینکراوە، ماوە ماوە ھاوکاریی بەتانیە و پۆشاک بەش ناكات.
ئەوە راگەیەندرا کە رێکخراوی خاچی سووری رووسی، لە رۆژانی داھاتوودا، چالاکییەکانی ھاوکاری لە سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا دەستپێدەکات.