Hemn Osman
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
بههۆی پیس بوونی ههوا، له شاری شهنگهای خۆرههڵاتی چین ئاستی هۆشداری زهرد راگهیهنرا.
شەنگهای، كە بزوێنەری ئابووری و دارایی وڵاتی چین-ە، رێژەی گەرد و گەردیلەكانی زیانبەخش لە هەواكەیدا لە كاتەكانی بەیانیدا PM2,5ە.
بەپێی ئەو 25 پلەیەی كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندی كردووە، رێژەكە لە شاری شەنگهای 12 هێندە زیادی كردووە و گەیشتۆتە 300.
بەهۆی گەیشتنی پیس بوونی هەوا بەو ئاستە مەترسیدارە، كۆمسیۆنی پەروەردەی شاری شەنگهای بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی چالاكییەكانی قوتابیانی قۆناغەكانی بنەڕەتی و ناوەندی لە گۆڕەپانەكانی كراوەدا.
لە كاتێكدا هۆشداری درا لەبارەی مانەوەی منداڵ، كەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی دڵ و كۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە، لە ماڵەكانیاندا و داخستنی پەنچەرەی ماڵەكان، هاوكات ئیش و كارەكانی مامناوەند و گەورە لەناوەندی شارەكە راگیران.
ریزبەندی رەنگەكان لە سیستمی دیاری كردنی ئاستی پیس بوونی هەوا لە چین بەم شێوەیەیە: "شین، زەرد، پرتەقاڵی و بەرزترین ئاستیش سوورە".