پەکین AA
سەرچاوەکان رایانگەیاند: چینییەکان لە پارێزگای سێچوان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دەستیان بە ئامادەکردنی کۆپی کەشتی (تایتانیک)یان کردووە.
بە گوێرەی ئەو ھەواڵانەی لە لایەن راگەیاندنەکانی چینەوە بڵاوکرانەوە، دروستکردنی کەشتی تایتانیک بەشێکە لە بڕیاری دروست کردنی پرۆژەی ("Romantic Mediterranean Seven-star International Tourism and Resorts Zones) بڕیاری پرۆژەی دروستکردنی کۆپی کەشتی تایتانیک لە ١٤مین پیشەنگای چین و رۆژئاوادا راگەیندراوە.
بڕیارە گروپی حەفەت ئەستێرەی وزە سپۆنسەری ئەو پڕۆژەیە بکا. کۆپی کەشتی تایتانیک ٢٧٠ مەتر درێژ و پانیەکەی ٢٨ مەترە و بەرزاییەکەشی ٧/٣١ مەترە دەبێ.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سپۆنسەر (سو شاۆجون) رایگەیاند: تەنیا بۆ دانانی پلانی تایتانیکی راستەقینە، بە ملیۆنەھا دۆلار سەرفکراوە و دوای نۆغرۆبوونی تایتانیک نەخشەکەی وونبووە.
سوچاۆجون گوتی" چەندین ساڵ بە بەردەوامی ھەوڵماندا تا پارچەیەک لە نەخشەی تایتانیکی راستەقینەمان دەستکەوت و لەسەر ئەو پارچەیە دەستمان بە دروست کردنی کۆپی تایتانیک کردووە و کاری دروستکردنی ئەو کەشتییە کۆتایی ئەمساڵ بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکات."