Ahmet Furkan Mercan
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2021
تۆکیۆ – AA
کێشەی ئەمنی کەوتووەتە بنکەی وزەی ئەتۆمی TEPCO کە سەر بە کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کارەبای تۆکیۆیە لە ویلایەتی نیگاتا لە ژاپۆن.
NHK بڵاوی کردەوە کە کارمەندێکی TEPCO لە ناو بنکەی وزەی ئەتۆمی Kaşiwazaki-Kariwa ناسنامەکەی ون کردووە و بە بەکارھێنانی ناسنامەی کارمەندێکی دیکە توانیوویەتی بە دەرگاکاندا تێپەڕێت و بچێتە ناو ژووری پشکنینی ناوەندی.
دوای زانیاریدان بە TEPCO لەوەی کە لە چوونە ناو ژووری پشکینینی ناوەندیدا کێشەی ئەمنی ھەیە، فەرمانگەی رێکخستنەوەی وزەی ئەتۆمی لەوە ئاگادار کرایەوە.
سەرۆکی فەرمانگەکەش، تۆیۆشی فوکێتا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە کەموکوڕییەکانی ناوەندەکە نەھێڵدرێن بەرامبەر ئەگەری ھێرشی تیرۆریستی.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم رووداوە ئەوی تووشی شۆک کردووە.
دوای ئەوەی تۆیۆشی رووداوەکەی TEPCO دەکاتە راپۆرت بۆ فەرمانگەی رێکخستنەوەی وزەی ئەتۆمی، ناوەندەکە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لەبارەی ئەم کێشە ئەمنییەوە.