Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
زاناكان رایده‌گه‌یه‌نن کە له ماوه‌ی ئه‌م ٣٠ ساڵه‌ی دواییدا ژماره‌ی په‌نگوینی شاهانە به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك کە له گۆڤاری "Antarctic Science" بڵاوكراوه‌ته‌وه ژماره‌ی په‌نگوینی شاهانە له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه تاكو ئێستا له دوورگه‌ی كۆچۆنس له باشووری زه‌ریای هیندی كه سه‌ر به فه‌ڕه‌نسایه و گه‌وره‌ترین په‌نگوینی شاهانەی جیهانی لێ ده‌ژین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٨ كه‌می كردووه.
له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٧ له‌ڕێگای چاودێری ئاسمانی و مانگی ده‌ستكرده‌وه ده‌ركه‌وت له دوورگه‌كه‌دا، ٦٠ هه‌زار جووت په‌نگوینی شاهانە هه‌یه. له توێژینه‌وه‌كی هاوشێوه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ركه‌تبوو نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار جووت په‌نگوینی شاهانە له‌وێ ده‌ژین.
توێژه‌ران رایانگه‌یاندووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نگوینی شاهانە نازانن.
په‌نگوینی شاهانە كه له دوای په‌نگوینی ئیمپراتۆری زلترین و چوارشانهترین جۆری په‌نگوین له دوورگه‌كانی باكووری جه‌مسه‌ری باشوور ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر په‌ڕی باڵنده‌كان كراون ده‌ركه‌وتووه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری زۆره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی باڵنده‌كان.