Lokman İlhan,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
كاراكاس - AA
ژمارەی ئەو كەسانەی حكوومەتی فێنیزوێلا هێزی میلیشیای نیشتمانی‌یان لێ پێكدەهێنێت، دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە.
لە كاراكاسی پایتەختی فێنیزوێلا كە لە سەختترین قەیرانی سیاسیدایە و ئەمریكا هەڕەشەی لێدەكات، رێوڕەسمێك بەبۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزی میلیشیای نیشتمانی سازدرا كە بۆ سەركوتكردنی ئەو كودەتایەی دژی سەرۆكی ئەو كاتە هوگۆ چاڤێز ئەنجامدرا، رێکخرابوو.
رێوڕەسمەكە لە مەیدانی قارەمانان بەبەشداریی سەرۆكی فێنیزوێلا نیكۆلاس مادورۆ بەڕێوەچوو و تێیدا نوێنەری ئەندامانی هێزی میلیشیای نیشتمانی كە لە دوو ملیۆن و 199 هەزار كەس پێكهاتووە، سوێندیان خوارد.
مادورۆ لەرێوڕەسمەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ئامانجیانە ژمارەی هێزەكە بگەیەننە سێ ملیۆن و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هێزە رۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی ئاشتی لە وڵات‌دا.
سه‌رنجیشی خسته سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی چه‌كداره بۆلیڤارییهكان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵك له هه‌موو جۆره هه‌لومه‌رجێكدا وڵات ده‌پارێزن.
مادورۆ هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری كرد كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن پێگه‌ی ده‌ستووری بۆ چه‌كداره بۆلڤارییهكان بڕه‌خسێنن له ریزی سوپادا.
نیکۆلاس مادورۆ له‌باره‌ی ئه‌و كوده‌تایه‌وه دوا كه له ١١ی نیسانی ٢٠٠٢ له دژی سه‌رۆكی پێشوو چاڤێز ده‌ستی پێكرد و به‌هۆی پشتیوانی خه‌ڵك له ١٣ی نیسان له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر كۆتایی پێهێندرا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وه یه‌كه‌م كوده‌تای میدیایی بوو له مێژووی ئه‌مریكای لاتین.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری، دیۆسدادۆ كابیلۆ و وه‌زیری به‌رگری، ڤلادیمیر پادرینۆ لۆپێز-یشیان له‌نێودابوون.