Nazir Aliyev Tayfur
12 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی رایگەیاند کە بەبێ ئۆکرانیا ھەرگیز پڕۆژەی ئەورووپا تەواو نابێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی لە شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین کۆبووەوە.
لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانیان، زێلێنسکی و ڤۆن دێر لاین لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی باسی لە پرسی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا کرد و گوتی: "پڕۆژەی ئەورووپا ھەرگیز بەبێ ئۆکراینا تەواونابێت".
لە ٨ی نیسانی رابردوو، ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە شاری کیێڤ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببووەوە.
چاوەڕێی دەکرێت کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ھەڵسەنگاندنی خۆی بۆ پرسی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ئەورووپا لە ١٧ی حوزەیران رابگەیەنێت.