Ramal Mahmood
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
قۆناغی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لەبارەی سووریا دەستیان پێکرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بەهێزکردنی ئاگربەستەکەی سووریایە بە سەرپەرشتی تورکیا، رووسیا و ئێران.
شاندی رژێمی بەشاد ئەسەد، ئۆپۆزسیۆن، تورکیا، رووسیا، ئێران و ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوە بەراییەکانیان دەستیان بە کۆبوونەوەی سەرەکی کرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی کازاخستان ئاکڵبەک کامادینۆڤ گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەی تەکنیکی شەشی شوبات کۆبوونەوەیەکی باش بووە، گوتی: "لەو باوەڕە داین ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامی باشی لێدەکەوێتەوە. دڵنیاین لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و هەنگاونان بەرەو ئاشتی لە سووریا".
چاوەڕێ دەکرێت لە دوای کۆبوونەوەکە لێدوانی رۆژنامەوانی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان بدرێت.