İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
ڤاتیکان - AA
کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردەی روحی کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان دەستی پێکرد.
پاپا بەر لە کۆبوونەوەکە لە بەر دەرگای هۆڵی کتێبخانە لە کۆشکی ئاپۆستۆڵ پێشوازی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
پاپا لە میانی پێشوازی لە سەرکۆمار ئەردۆغان، بە زمانی ئیتاڵی لێی پرسی"Buongiorno" کە بە واتای "چۆنی" دێت.
سەرکۆمار ئەردۆغانیش گوتی: "سوپاسی پێشوازیەکەت دەکەم"، پاپاش بە بۆنەی سەردانەکەیەوە سوپاسی ئەردۆغانی کرد.
دواتر ئەردۆغان و پاپا لەبەردەم زوومی کامێراکان تۆقەیان کرد و بەیەکەوە چوونە هۆڵی کتێبخانە بۆ کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان.
دوای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدۆیی لە لایەن میدیاکاران، کۆبوونەوە دووقۆڵیەکە دوور لە چاوی کامێران دەستی پێکرد و بەردەوامە.