Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ھاتای - AA
١٧٢ برینداری دیکە لە خەڵکی سڤیلی حەلەب گەیەنرانە ھاتای.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زانیاری و راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بریندارەکان دوای ئەوەی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام کە لە خۆرئاوای حەلەب دروستکراوە، گوازراونەتەوە بۆ ئیدلب، ئەوانەشی برینەکانیان سەخت بووە رەوانەی تورکیا کراون.
ژمارەی ئەو بریندارانەی لەلایەن تیمی فریاگوزاری بەپەلەوە کە لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە چاوەڕوانیدان ١٧٢ برینداری دیکە بە ئەمبوڵانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ھاتای کە ٦٨یان منداڵن.
٢٢ کەس لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و، ٦٩ی دیکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار کراون.
١٤ لە بریندارەکان، سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان گیانیان لەدەستداوە.