Emel Öz
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، گۆڕانی ئاووهه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باهۆزهكان وێرانكه‌رتر بن و رێژه‌ی باران بارینیش به‌شێوه‌یه‌كی جیددی زیاد بكات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری "Nature Communications" بڵاو كراوته‌وه، وه‌رزی باهۆزی ئه‌تڵه‌سی ٢٠٢٢ به ٣٠ زریانه‌وه تا ئێستا وه‌ك چالاكترین وه‌رز تۆمار كراوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌هۆی گۆڕانی ئاووهه‌وا کە له مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووە به درێژایی وه‌رزی باهۆز رێژه‌ی باران بارین له كاتژمێرێكدا له‌سه‌دا ١٠ زیادی كردووه و تیایدا هاتووه "زیادبوونی گازە دەڕپەریوەکانی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی به‌هۆی چالاكییه‌كانی مرۆڤه‌وه به‌رده‌وامه و به‌م هۆیه‌وه له ٢٠٢٠ به به‌راورد به ساڵی ١٨٥٠ پله‌كانی گه‌رمای روو له تێكڕای جیهاندا بووه‌ته هۆی زیادبوونی زیاتر له یه‌ك سانتیگرات".
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه، پله‌ی گه‌رما ئاو له ئه‌تله‌سی باكوور زیادی كردووه و زه‌ریا گه‌رمه‌كان و زریانه كهمهرهیییهكان رێگه‌یان به شێداربوونی زیاتر داوه و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یشدا به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركه‌ر باران باریووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه، كه‌ڤین رید كه له كۆلێژی زانسته‌كانی كه‌شوهه‌وا و ده‌ریای زانكۆی ستۆنی برووكه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "خاڵی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه به‌هۆی گۆڕانی ئاووهه‌واوه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بارانه چڕه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌رزی باهۆزی ٢٠٢٠ له‌سه‌دا ٥-١٠ زیادی كردووه".
هه‌موو ساڵێك له یەکی حوزه‌یرانه‌وه تا ٣٠ی تشرینی دووه‌م وه‌رزی باهۆز له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی روو ده‌دات.