مۆمبای
رووداوەکە بەھۆی داڕمانی بینایەکی پێنج قاتی بووە لەشاری (مۆمبای) پایتەختی بارزگانیی ھیندستان، کاربەدەستانی ئەو شارە رایانگەیاندووە لەئاکامی داڕمانی تەلارەکە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو چەند کەسی دیکە برینداربوون.
ئالۆک ئاواسزی، لێپرسراوی (دامەزراوەی ڕووبەڕوونەوەی کارەساتەکان) لەشاری مۆمبای دەڵێ تیمی فریاگوزاریی بۆ دەرھێنانەوەی تەرمی ئەوانەی بوون بەژێرەوە، توشی ئاستەنگی ھاتوون و تا ئێستا توانیویانە تەرمی ٦٠ کەس لەژێر داروپەردووی تەلارەکە دەربێننەوە.
ئاواسزی ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا تیمی فریاگوزاریی سەرکەوتوو بوون لەرزگارکردنی ٣٣ کەس لەژێر تەلارە داڕماوەکەدا.
کاربەدەستانی مۆمبای دەڵێن تا ئێستا دیار نییە ھۆی داڕمانی تەلارەکە چی بووە کە تەمەنی دروستبوونی زیاتر لەسی ساڵە.
بەو رووداوە، ئەوە سێیەم بینایە کە لە شەش مانگی رابردوودا لە شاری مۆمبای دادەڕمێ. مانگی نیسانی ئەمساڵ لەئەنجامی داڕمانی بینایەک کە بەزیادڕۆیی دروستکرابوو ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا، ھەروەھا مانگی حوزەیران نزیکەی ١٠ کەس کە پێنجیان منداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.