Zein Khalil
30 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2026
کەشتیگەلی جیھانی سومود لە میانی بەڕێکەوتنی بەرەو کەرتی غەززە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن ھێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ھێرشی کرایە سەر.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە شەوی ڕابردوو، ھێزی دەریایی ئیسرائیل دوور لە کەنارەئاوییەکانی ئیسرائیل ھێرشی کردووەتە سەر کەشتیگەلی جیھانی سومود.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، ھێزی دەریایی ئیسرائیل لە کۆی ٥٨ کەشتی سەربە کەشتیگەلی جیھانی سومود، دەستی بەسەر حەوت کەشتییدا گرتووە.
شەوی ڕابردوو کەشتیگەلی جیھانی سومود ڕاگەیاندبوو کە لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر کەرتی غەززە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن ھێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ھێرشیان کراوەتە سەر.