ئەنقەرە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریزانی یانەی پۆرتۆ و ھەڵبژاردەی بەرازیل دانیلۆی لویس داسیلڤای بە بڕی 31،5 ملیۆن یۆڕۆ گواستەوە بۆ ریزی یانەكەیەوە، بڕیارە ریال بۆندی شەش ساڵی لەگەڵ دانیلۆ واژۆ بكات.
لەماڵپەڕی فەرمی یانەكەدا بڵاوكراوەتەوە، یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیل دانیلۆی لویس داسیلڤای تەمەن 23 ساڵ لە ھێڵی نێوەڕاستدا یاری دەكات، رێككەوتوون لەسەر ئەوە بە بڕی 31،5 ملیۆن یۆڕۆ بچێتە ریزی یانەی ریال مەدرید.
یاریزانەكە هەتا ئێستا 13 جار درێسی ھەڵبژاردەی بەرازیلی لەبەر كردووە لە وەرزی داھاتووشدا بۆ ماوەی شەش ساڵ لە یانەی ریال مەدرید یاری دەكات.
دانیلۆی لویس داسیلڤا ئەم وەرزە لە كۆی 34 یاری بۆ یانەی پۆرتۆدا چوار گۆڵی تۆمار كردووە و چوار گۆڵیشی دروست كردووە.