Serdar Bıtmez
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
دۆحه- AA
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له دووباره چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كه كه‌وتووه‌ته بن ده‌ستی تاڵیبان، به تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه دابه‌زین.
به پێی لێدوانێك كه كاربه‌ده‌ستێكی قه‌ته‌ریی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی داوه، تیمێكی ته‌كنیكی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له باره‌ی به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی قه‌ته‌ریی گه‌یشتوونه‌ته كابوڵ.
كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه كردووه، تیمه‌كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نی ئه‌فغانی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی كابوڵیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌كان له باره‌ی كارپێكردن و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامن.