Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
برۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاشكرایكرد سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاكان وه‌ك ئه‌وه‌یه هێرش كرابێته سه‌ر هه‌موومان".
له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه ده‌كه‌ین. هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاكان وه‌ك ئه‌وه‌یه هێرش كرابێته سه‌ر هه‌موومان".
هاوكات سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد تۆسك له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "هێرشه ناپاكانهكهی كرایستچه‌رچ هه‌رگیز زیان به هه‌ڵوێستی میانڕه‌وانه و له‌خۆبورده‌یی نیوزله‌ندا ناگه‌یه‌نێت".
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تایانی، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه هێرشه تیرۆریستییه‌كانی نیوزله‌نداوه دێن، مرۆڤ زمانی گۆ ناكات. نه‌ژادپه‌رستیی، رق و كینه و شێتیی، ئه‌و بێتاوانانه‌ی كرده ئامانج كه له مزگه‌وتدا په‌رستشیان ده‌كرد".