Ömer Koparan,Levent Tok,1 23
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
عه‌زاز – AA
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر هێڵی به‌رگری سوپای سووریای ئازاد له قه‌زای مارع-ی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له تیرۆریستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
تیرۆریستان له ناوچه‌كانی هاربیل، ئیمهوش و شێخ عیساوه ده‌ستیان كرد به هێرشه‌كانیان و ماوه ماوه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونیشیان ده‌كرده ئامانج، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد لێیان هاتنه ده‌ست و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه.
پێكدادانه‌كه ماوه‌ی سێ كاتژمێری خایاند و هیچ ئه‌ندامێكی سوپای سووریای ئازاد بریندار و یان شه‌هید نه‌بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له باشووری قه‌زاكه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ خولهك هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
له هێرشه‌كه‌ی بابیشدا هیچ ئه‌ندامێكی سوپای سووریای ئازاد بریندار و شه‌هید نه‌بوو.