Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
تاران - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی-یه‌وه پێشوازیی لێكرا.
رێوڕه‌سمی پێشوازیه‌كه كه له كۆشكی سەعدئاباد به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و روحانی چوونه سەر سەکۆ مارشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات لێدرا و، ئه‌ردۆغان و روحانی سڵاویان له تیمی رێوڕه‌سمه‌كه كرد و، پاشان ته‌وقه‌یان كرد و وێنه‌یان گرت.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ئابووری، نیهات زه‌یبه‌كجی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری گومرك و بازرگانی، بوله‌نت توفه‌نكجی و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیلو و وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، نومان كورتوڵموش و وه‌زیری به‌رگری، نوره‌دین جانیكلی و راوێژكاری میت، هاكان فیدان و باڵیۆزی توركیا له تاران، رزا هاكان ته‌كین ئاماده بوون.
پاشان ئه‌ردۆغان و روحانی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی كرد. دواتر ئه‌ردۆغان و روحانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری توركیا-ئێران ده‌كه‌ن و، دوای ئه‌وه‌یش كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ساز ده‌كه‌ن.