Hemn Baban
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
هه‌ولێر-AAبه‌پێی ئاسایشی سلێمانی، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێردا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ی ئه‌م مانگه ته‌قه‌یان له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد ده‌ستگیركراون و ئهودهمانچه و ئۆتۆمبێله‌شی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانییه:
دواى ئەوەى لە شەوى 19 لەسەر 20ـی 9ـی 2019 کاتژمێر (11:45) لە ڕووداوێک‌دا چەند فیشەکێک ئاراستەى بیناى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شەقامى سالمى شارى سلێمانى کرا، هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى بەسەرپەرشتى بەڕێز سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى هەرێم وە ڕێنماىی بەڕێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى راسپێردران بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە. پاش وەرگرتنى فەرمانى بەڕێز دادوەرى لێکۆڵینەوەى ئاسایش توانرا کەمتر لە (48) کاتژمێر کەسى تەقەکەر لەگەڵ هاوکارەکەى دەستگیر بکرێن وە دان بە تاوەنەکەیاندا بنێن وە لەهەمان کاتدا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگرن کە تەقەکەى لێوە کرابوو لە جۆرى لاند کرۆزەرى ستێشن لەگەڵ ئەو دەمانچەیەى کە تەقەى پێکراوە لە جۆرى (هۆک) وە چەند قەوانێک و چەند فیشەکێکدا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەم کەسانە سەربەخۆ ئەو کارەیان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ڕوو بەڕووى یاسا کرانەوە و بەپێ یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.