هەولێر (AA) - كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، تا ئێستا ناوی كاندیده‌كانیان بۆ سه‌رۆكی لیست و ئه‌ندامی په‌رله‌مان ره‌وانه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردوه.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له هه‌ولێر، به AAی راگه‌یاند "حزب و لایه‌نه‌كان ده‌توانن تا 20ی حه‌وت ناوی كاندید و سه‌رۆكی لیسته‌كانیان ره‌وانه‌ی كۆمیسیۆن بكه‌ن".
هه‌ندرێن ئه‌وه‌شی وت "حزبه‌كان دوا كه‌وتوون، تا ئێستا هیچ حزبێك ناوی كاندیدی ره‌وانه‌ی كۆمیسیۆن نه‌كردوه".
هه‌ندرێن محه‌مه‌د وتیشی "حزبه‌كانی كوردستان فێربوون چه‌ند رۆژێك پێش ته‌واو بوونی واده‌ی یاسایی له ناردنی كاندیده‌كانیان، ئه‌وان ناوی پاڵێوراوانیان ده‌نرێنه كۆمیسیۆن".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان 29 كورسی هه‌یه، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش ئه‌رسه‌لان بایزی وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه دیاری ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه ده‌ڵێت "هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره په‌رله‌مانتارانی ئێمه خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه یاخود نا".
گۆران ئه‌وه‌شی وت "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 3 تا 4 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بهێڵێنه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان بۆ هاوكاریكردنی په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان 23 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه ئه‌و حزبه‌ش هێشتا كاندیده‌كانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دیاری نه‌كردوه.
هێمن ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان به "AA"ی راگه‌یاند "بارودۆخی سیاسی له كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی دیاریركردنی كاندیده‌كانمان بوون".
هێمن ئه‌وه‌شی وت "هه‌موو كادیرێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌توانێ خۆی كاندید بكات بۆ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌مان داناوه، هه‌ركه‌سێك به قوناغه یاساییه‌كان تێپه‌ڕبوو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بێت بۆ په‌رله‌مان".
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هێمن ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت "نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی قه‌واره‌ی گۆرانه به‌ڵام هێشتا سه‌رۆكی لیسته‌كه‌مان یه‌كلای نه‌كردۆته‌وه".
هێمن ئه‌نوه‌ر ده‌ستنیشانكردنی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئه‌گه‌رێك ناو برد".
له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كان ته‌نیا یه‌كگرتووی ئیسلامی دووباره په‌رله‌مانتاره‌كانی كاند ناكاته‌وه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ناو په‌رله‌مان، به AAی راگه‌یاند "یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بڕیاری داوه، هه‌ر كاندیدێكی پۆستی په‌رله‌مانی یان حكومی وه‌ربگرێت، دووباره هیچ پۆستێكی تر وه‌رناگرێته‌وه".
یه‌كگرتووی ئیسلامی شه‌ش كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت "یه‌كگرتوی ئیسلامی هێشتا سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دیاری نه‌كردوه".
پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه كه 30 كورسیه، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری په‌رله‌مانتاری ئه‌وحزبه به "AA" وت "ئێمه نازانین حزبه‌كه‌مان كاندیدمان ده‌كاته‌وه دووباره بۆ په‌رله‌مان یاخود نا".
له‌لای خۆیه‌وه، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ لیدوانێكی نه‌دا سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كاندیدكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه به AAی راگه‌یاند "كێشه نیه له دیاری كردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان".
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق پێكهاتووه، له 111 كورسی، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 19/5/1992 ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها دووه‌م هه‌ڵبژاردنی تریش له 25/7/2009 ئه‌نجامدرا، بڕیاریشه له 21/9/2013 هه‌ڵبژاردنی نوێ بۆ خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت. كه 39 قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.