Salih Bilici
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا ئاکپارتی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاری بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بەدەستھێنا. بەپێی جیاکردنەوەی سەدا ٩٢ی دەنگەکان، ئاکپارتی بە بەدەستھێنانی سەدا ٥٠ دەنگەکان ٣١٧ پەرلەمانتاری بەدەستھێناوە. ئاکپارتی لە گشت پارێزگاکانی تورکیا رێژەی دەنگەکانی بەرزکردووەتەوە. ھاوکات ژمارەی پەرلەمانتارەکانی لە شارە کوردییەکانیش زیاد کردووە.
پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) ھەروەکو ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران بە بەدەستھێنانی ١٣٢ پەرلەمانتار سەدا ٢٥ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. لە پاڵ ئەمەش پارتی بزووتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) لە ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران بە ٨٠ پەرلەمانتار، سەدا ١٦.٤ی دەنگەکانی بەدەستھێنابوو. کەچی لەم ھەڵبژاردنەدا لە زۆربەی پارێزگاکانی رێژەی دەنگەکانی دابەزی و بە سەدا ١٢ تەنھا ٤٢ پەرلەمانتاری بەدەست ھێنا.
لە لایەکی دیکە پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران، بە بەدەستھێنانی ١٣ی دەنگەکان، ٨٠ پەرلەمانتاری بەدەست ھێنابوو. ھاوکات لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە لە زۆربەی پارێزگاکان رێژەی دەنگەکانی لەدەستدا. بە جۆرێک کە بە بەدەست ھێنانی سەدا ١٠.٣ ، ٥٩ پەرلەمانتاری بەدەست ھێنا.
ئاکپارتی لە زۆربەی پارێزگاکان رێژەی دەنگەکانی زیادکرد و ھەدەپەش لە زۆربەی پارێزگاکان ژمارەی دەنگەکانی کەمی کرد.