ئه‌نقه‌ره
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئێواره‌ی دوێنێ و ئه‌مشه‌و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له( دێڤد كامیرۆن) سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیاو (تۆرنینگ شمیت)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دانیمارك به‌ته‌له‌فۆن قسهیكردو له‌سه‌ر ره‌وشی سوریا بۆچوونیان ئاڵوگۆڕكرد.
له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا ئه‌رۆدغان خوازیار بووه هه‌رچی زووتره كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌خۆ كه‌ون و له‌باره‌ی چاره‌نووسی سوریا‌و حكومه‌تی ئه‌سه‌د بڕیارێك بده‌ن. چونكه وه‌كو ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی " نابێ ئیتر جیهان هه‌روا ته‌ماشای كاره‌ساته‌كانی سوریا بكات و هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی نه‌بێ".