سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی و ئه‌كته‌ری زنجیره‌ی "جه‌یمز بۆند" دانیال كرایگ-ی وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ته‌قه‌مه‌نی و مین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیار كرد.
هاوكات له رێوره‌سمێكدا بڕوانامه‌ی ئه‌م ئه‌ركه له‌لایه‌ن بان كی مون پێشكه‌ش به كریگ كرا.
بان كی مون له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی كرایگ كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوبانگی خۆی له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشداری مه‌ترسی ته‌قه‌مه‌نی و مین به‌كار ده‌هێنێت.
راشگه‌یه‌نرا كه كرایگ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی ئه‌ركی هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی ته‌قه‌مه‌نی و مین ده‌دات و له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی مادی و سیاسی بۆ پرۆگرامی چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هۆشداری مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات.