ئیستەنبوڵ
ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا ھیشام مەڕوە لەبارەی چارەسەری سیاسیی قەیرانی سوریا گوتی: "ھەوڵە سیاسیەکانمان بۆ دەرھێنانی وڵات لەو قەیرانەی تێی کەوتوە بەردەوامە و ئامادەین مانگی جارێک بڕۆین بۆ چارەسەری سیاسی."
مەڕوە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ھەوڵ و کارە سیاسیەکانمان بۆ دەرکردنی سوریا لەو قەیرانەی تێی کەوتوە بەردەوامە، ئامادەین مانگی جارێک بڕۆین بۆ چارەسەری سیاسی.
ھەروەھا ئاماژەی بە گرنگیی کۆنفرانسی جنێڤ ٢ کرد، راشیگەیاند روسیا و ئێران کات بۆ رژێمی سوریا بەدەست دێنن، ئەگەر کۆنفرانسەکە لاوازیش بێت بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا ئومێدبەخشە. بارودۆخی ئێستا بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەکە لەبار نییە.
بەگوتەی بان کی مون سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسی جنێڤ ٢ لە ٢٢ کانونی دووەمی ٢٠١٤ ساز دەکرێت.