دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوەکانیان لەشاری ئیستەنبوڵ ، هاوپەیمانی نەتەوەیی هێزە شۆڕشگێرەکان و ئۆپۆزسیۆنی سوری لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ گەیشتنە ڕێککەوتن و هاوکات سەرۆک ئەرکانی نوێش دیاریکرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاشکرا کرا کە هەریەک لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و عەمید عەبدولیلا ئەلبەشیر سەرۆک ئەرکانی نوێ و وەزیری بەرگری و هەندێ لە سەرۆکەکانی ئەنجومەنی ناوخۆ لهكۆبونهوهكهدا بەشداربوون.
لەڕونکردنەوەیەکدا دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە کراوە دوای ئەوەی لە ١٦ ی شوباتدا بڕیار لە گۆڕینی لیوا سەلیم ئیدریس درابوو دواتر لەشوێنەکەی عەمید عوبدولیلا ئەلبەشیر وەک سەرۆک ئەرکانی نوێ دیاریکرابوو ، هاوکات عەقید هەیسەم ئافیسی وەک یاریدەدەری سەرۆک ئەرکان دیاریکرا . ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای سەربازییەوە رەزامەندی لەسەر دراوە.