عەنتاب
هێزە شۆڕشگێرەکانی حەله‌ب دژایه‌تی خۆیان بۆ پلانەکەی ستیڤان دیمستۆرا راگەیاند.
له‌و باره‌یه‌وه، ئەندامی شاندی هێزە شۆڕشگێرەکانی حەله‌ب محەمەد یەحیا نانا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری عەنتاب ی تورکیا سازی كرد رایگه‌یاند: "هێزەکانی سیاسی و سەربازیی حەله‌ب وابەستەی هێزە شۆڕشگێرەکانن، له‌به‌رئه‌وه ئەوانیش دژی پلانەکەی ستیڤان دیمستۆران".
محەمەد یەحیا نانا رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی کە رژێم چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و خوێن دەڕێژێت، پلانەکەی دیمستۆرا شتێک نییە بتوانین لەسەری رێک بکەوین. دەبوو وەک ئەو رێککەوتنامەیەی پێشتر ئەنجام دران، لەسووریادا حکوومەتێکی کاتی پێكبهێنرێت و ئەسەد دەسەڵات بەجێ بهێڵێت، بەڵام ئەو رێککەوتنە لەگەڵ پلانەکەی دیمستۆرادا یەک ناگرێتەوە. گەلی سووریا هەموویان یەکن، بانگه‌وازی رۆژهەڵات، دەرعا و حومس هەموویان یەکن و ئەو خوێنەی لەوێ دەرژێت، هەمان ئەو خوێنەیە کە لە حەله‌ب دەڕژێت".
نانا گوتیشی: "هەر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چاوپێککەوتن لەگەڵ دیمستۆرادا رەت دەکەینەوە، پێویستە ئەسەد دەسەڵات بەجێبهێڵێ و له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگ سزا بدرێت. داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی سووریا بپارێزێت و میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان وه‌ده‌رنێن. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه تا سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لی سووریا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خه‌باته‌كه‌مان".