Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
ڤیه‌ننا
168مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت OPEC له ناوه‌ندی گشتیی رێكخراوه‌كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ستی پێ كرد.
باس له‌وه ده‌كرێت ئۆپێك هەتا ئێستا بڕی به‌رهه‌مهێنانی كه‌م نه‌كردۆته‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نادات.
به هه‌ڵكشانی به‌رهه‌می عێراق و سعوودیه ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئۆپێك له 31 ملیۆن به‌رمیلدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
سعوودیه كه خاوه‌نی قورساییه‌كی زۆره له رێكخراوه‌كه‌دا، له پێناو له‌ده‌ست نه‌دانی به‌شی خۆی له بازاڕه‌كاندا دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانه.
ئێرانیش پێی وایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێویسته ئاستی به‌رهه‌مه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی ئه‌نگۆلا جۆز بۆتێلهۆ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، پێی وایه چاوه‌ڕوانی باشتره له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م.
وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه عه‌لی نه‌عیمی رایگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتانەی ئه‌ندامی ئۆپێك نین، بكرێت دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته.
وه‌زیری سووته‌مه‌نی ئێران بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه رایگه‌یاند، پێی وانییه ئۆپێك بڕی ئه‌و به‌رهه‌مه بگۆڕێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كارێكی گونجاو نییه.
وه‌زیری نه‌وت و كانزای فه‌نزوێلا، ئێولۆگیۆ دێل پینۆ Eulogio Del Pino رایگه‌یاند، سیاسه‌تی هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاتر بۆ بازاڕه‌كان ناتوانرێت درێژه‌ی پێ بدرێت.
وه‌زیری نه‌وتی نه‌یجیریا و سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئۆپێك ئیمانوێل ئیبێ كاچیكو Emmanuel Ibe Kachikwu ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له 6 مانگی دواییدا ئاگاداری به‌رزی و نزمییه‌كانی نرخی نه‌وته و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی حوزه‌یراندا 60 دۆلار بوو و له مانگی تشرینی دووه‌مدا بۆ 41 دۆلار دابه‌زیوه و ده‌ڵێت: "ئه‌م دابه‌زینه نیشانه‌ی بوونی نه‌وتی زیاده له بازاڕه‌كان و بڕی عه‌مباره‌كان ده‌رده‌خات".
كاچیكو رایگه‌یاند گومان له‌وه‌دا نییه بازاڕی نه‌وت له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه و ئۆپێك له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات.