قاھیرە
لەڕاگەیەنراوەیەکدا کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەمیسر رایگەیاند: لەدوای دوورخستنەوەی مورسی و دەستگیرکردنی رێبەرەکەیان (بەدیعی) خەڵک واز لە خەبات ناھێنێ لەدژی کودەتاچیان.
لەو راگەیانراوەدا ھاتووە " گەلی میسر بەردەوام دەبێ لەخۆپیشاندانەکان لەدژی سیستمی کودەتاچیان، پێشمان سەیر نییە ئەندام و لایەنگرانمان یا کەسانی ئاسایی دەگیرێن و تۆمەتیان بۆ ھەڵدەبەسترێ، چونکە سوپا بە ئاگرو ئاسن دەسەڵاتێکی ھێناوەتە سەر کورسی و خوێنی خەڵکانی بێتاوان دەڕێژێ".