تاران
رۆژی چواری تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێ کە ساڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆ لە تاران، وەک رۆژی "تێکۆشان لە دژ ئیمپریالیزمی جیھانی" ناسراوە و لەو رۆژەدا خەڵکی ئێران دڕِژێنە سەر شەقامەکان و بە گوتنەوەی دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. لە خۆپیشاندانی ئەمرۆشدا لە تاران بە گوتنەوەی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و سوتاندنی ئاڵای ھەردوو وڵات بەڕێوەچوو.
سەرەڕای جێگری سەرکۆماری ئێران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئێران، پەرلەمانتاران و پیاوانی ئاینی بەشدارییان لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ کرد.
رۆژی چواری تشرینی دووەم کە لە ئێران بە ناوی "رۆژی تێکۆشانی دژی ئیمپریالیزم" دەناسرێ، ساڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تارانە ساڵی ١٩٧٩ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ ھێرشیانکردە سەری و داگیریان کرد. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران بە ناوی ھێلانەی سیخوڕی ناسرابوو لەلای شۆڕشگێڕان. دوای داگیرکردنی باڵیۆزخانە، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ئێران پچڕا.