سائینت پێتەرسبوورگ
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی G٢٠ لە شاری (سێنت پیتەرزبورگ)ی روسیا ئەردۆگان و ئۆباما چەند دەقیقەیەک وتووێژیان کرد. ئەردۆگان بەمشێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەنووسانی دایەوە " کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زۆر چڕ بوو، ئەوە دەسپێکە و ھەر وادەبێ".
دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا لەبارەی وتووێژیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆگان ئەو روونکردنەوەی کردە وەڵام "بەڵێ، گفتوگۆیەک کەوتە نێوانمان. بڕیاریشە بەیانی بەردەوام بین لەسەری. ئینشائەلڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو تەوەرەو تەواوی کۆبوونەوەکە زانیاریتان پێدەدەین".
ئەردۆگان لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی دیدارو وتووێژ لەگەڵ باراک ئۆبامادا دووپاتیکردەوە " لەبارەی چەند مەسەلەیەک وتووێژمان کرد، کۆبوونەوەی داھاتووش بەردەوام دەبین لەسەری".