Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوابەدوای نوێژی هەینی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
دەربارەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار بۆ عێراق و ئەو لێدوانەی کە گوتبووی "ئەگەر عێراق داوای یارمەتیمان لێبکات ئامادەین یارمەتی بدەین"، پرسیاری ئەوە لە ئەردۆغان کرا کە ئایا ئەم لێدوانە بە مانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دێت؟
لە وەڵامدا سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەم لە ئێستا و هەم لە رابردوودا ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و گوتی: "من هەمیشە گوتەیەکم هەیە کە دەڵێم 'شەوێک لەناکاو دێین' هەموو بابەتەکەش هەر ئەمەیە".