کابوڵ
ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەفغانستان لەچەندین ھەرێمی ئەو وڵاتـە بەڕێوە چووە وەزارەتی ناخۆی ئەفغانستان رایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ١٤ چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
بە پێی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە شارەکانی (کابوڵ، زابوڵ، ئەروزگان، گەزنە، فەریاب، قاکتیکا و پاکتیە) لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بێجگە لەکوشتن ١٢ چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان لە لایەن سوپاوە دەستگیرکراون.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد بە ھۆی تەقینەوەی چەند بومبێکی چێنراو لە ناوچەی (مارجا، گەرەشک) لەھەرێمی ھەلمەند دوو سەرباز گیانیان لە دەستداوەو سێ سەربازی دیکە بریندار بوون.