نیویۆرک - AA
وزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریكا سەر بە پارتی دیموكرات هیلاری كلینتۆن كە لە پاڵ ژمارەیەك ئەندامی دیكەی حزبەكەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندیدكردووە لە نیویۆرك دەستی بە ھەڵمەتی پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردن كرد و یەكەم كۆبوونەوەی جەماوەری لە نیویۆرك ساز كرد و لە گوتارەكەیدا بێجگە لە باس كردن لە چینی مامناوەند ھاوكات باسی لە لیبیراڵیەتیش كرد.
ھیلاری كلینتۆنی ھاوسەری سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بیل كلینتۆن یەكەم كۆبوونەوەی ھەڵمەتی پڕۆپاگەندەی خۆی لە نیویۆرك ساز كرد كە پێشتر تێیادا وەكو سیناتۆر ھەڵبژێردرابوو.
كلینتۆن، لە دوورگەی فرانكلین رۆزەڤەڵت كە ھاوكات ٣٢مین سەرۆكی ئەمریكا و لایەنگری چینی مامناوەند بووە، گوتارێكی پێشكەش كرد و جەختی لەسەر پشتگیری كردن لەو چینە كردەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە زۆربەی بەشداربوان گەنج بوون كلینتۆن ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ ئاسوودەیی و بەختەوەری چینی مامناوەند پێویستی زیاترمان بە یەكسانی و گەورە بوون ھەیە.
كلینتۆن رەخنەی بەو جۆرەی ئاراستە كرد كە وەڵامی لێدوانەكانی كۆمارییەكان لە بارەی ئەوەیەوە كە گوتوویانە كلینتۆن ریاكار (ساختەكار یا فێلبازە) دایەوە و جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە لە ماوەی سەرۆكایەتیدا دەستپێشخەرییەكانی بە سوودی چینی مامناوەند دەبن و من كاندیدی ھەموو چین و پێكھاتەكانی كۆمەڵگەم.
ھیلاری كلینتۆن لەو كۆبوونەوە جەماوەرییەدا كە ھەریەك لە بیل كلینتۆن و چەلسیای كچی و زاوەكەی ئامادەبوون، لە مافی ژنانەوە بگرە تا پاراستنی ژینگە باسی ھەموو شتێكی كرد و بەڵێنی بە ئامادەبواندا و داوای پشتگیری لێكردن.
كلینتۆن لە میانی گوتارەكەیدا باسی لە چیرۆكی ژیانی دایكی كرد كە ساڵی ٢٠١١ كۆچی دوایی كردووە و گوتی: "ھەژاری پڕە لە زەحمەتی. بەشێكی زۆری ئێوە كاتێك چەندین كارتان ھەیە و بەرپرسی لێژنەی دارایی ٢٥ سەندوقی دارایی بۆ سەرمایەگوزاری مووچەی لە مووچەی ھەموو مامۆستایان زۆرترە و زۆربەی جارانیش باج و مالیاتێكی زۆر كەم دەدات، ئاسوودەیی و بەختەوەری تەنیا بۆ ئەو جۆرە كەسانە نییە و دیموكراسیش تەنیا بۆ میلیاردێرەكان و كۆمپانیاكان نییە".
كلینتۆن لە میانی گوتارەكەیدا باسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی نەكرد و شێوازێكی نزیك لە شێوازی باراك ئۆبامای بەكار ھێنا و جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر ببێتە سەرۆك ئەوا بە بەراوەرد لەگەڵ ئیدارەی ئۆبامادا سیاسەتی لیبراڵانەتر پەیڕەو دەكات.