واشنتۆن
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا راگەیاند كە ئەمڕۆ گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە واشنتۆن دەستپێدەكاتەوە
جان پساكی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرا كردەوە كە (جۆن كێری) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ مەحموود عەبباس سەرۆكی فەلەستین و بەنیامین نەتەنیاھوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل یەكتریان بینیوە، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكان بانگھێشتیان بۆ ھەردوو لایەن كرد كە نوێنەڕەكانیان بنێرن بۆ واشنتۆن.
پساكی دەربارەی شاندی گفتوگۆی ھەردوو لا گووتی: " وەزیری داد (تزیپی لڤنی) و (ئیشحاق مۆلچۆ)، نوێنەرایەتی ئیسرائیل دەكەن و راوێژكاری سەرەكی (سایب ئەرەكات) و(موحەممەد شتایا) نوێنەڕایەتی فەلەستین دەكەن".
پساكی روونكردەوە: "جۆن كێری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكان لەگەڵ ئیسرائیل و فەلەستین 19/7/2013 لە عەممان رێككەوتوە ، كە گفتۆگویەكان دەستپێبكرێ و كۆبوونەوەی واشنتۆن بۆ ئەم گفتۆگۆیانە ببێتە سەرەتایێك و دەرفەتێك بۆ چۆنیێتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆیەكان"
پساكی راگەیاند كە: "جۆن كێری لە دەقەكەی بانگھێشەكەی خۆیدا پیرۆزبایی لە نەتەنیاھوو و عەبباس كردەوە بۆ پیكھێنانی ئەم كارە بوێرەیە، و ئاماژە بە دڵسۆزیەتیان كرد لە بڕیاردانەوە دا".