تاران
سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی پیرەکان کۆفی ئەنان گوتی: ئیمزاکردنی رێکەتنامەی کۆمەڵەی ٥+١ لەگەڵ ئێران لە جنێڤ ،رنگترین گۆڕانکارییە لە گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکەدا، باوەڕمان وایە کە ھەوڵەکانمان بمانگەیەننە رێکەوتنی تەواوەتی.
سەرۆکی پیرەکان کۆفی ئەنان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە جەواد زەریف کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان سازکرد.
ئەنان بەناوی ئەندامانی شاندی پیرەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ دیدارەکە کرد و بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.