ههولێر
رۆژی سێشهممه، به بۆنهی یادهكانی مانگی ئادار و نهورۆز، سهرۆكی ههرێمی كوردستان مهسعود بارزانی دوای پیرۆزبایی له گهلی كورد گوتی: نەوە لە دوای نەوە، گەلی كوردستان بەرخودانی كردووە و ئێستا نەوەیەك پێگەییشتووە بە هیچ شێوەیەك ملكەچی دیكتاتۆریی و داگیركاریی نابێ هەر ئەوان و ئازادی و پێشكەوتن مسۆگەر دەكەن.
لهو پەیامەدا كه ماڵپهڕی سهرۆكایهتیی ههرێمی کوردستان بڵاویكردۆتهوه بارزانی دهڵێ: ڕاپەڕینی مەزنی گەلەکەمان لە ئاداری ١٩٩١، تەنیا ڕووداوێک نییە بچێتە مێژوو و ساڵانە یادی بکەینەوە، بەڵکو پەیامێکی هەمیشەییە بۆ هەموو دنیا کە کورد ژێردەستەیی قبوڵ ناکا. کاتێکیش لە ژێر دەستەیی دەردەچێ دەبێتە هێمای ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتن. لە ڕاپەڕینە مێژووییەکەی ساڵی ١٩٩١دا خەڵک و پێشمەرگە بێ جیاوازیی بیروبۆچوونیان، بەگژ دیکتاتۆرییەت و داگیرکاریی دا چوونەوە. بە سەرکەوتنی ڕاپەڕین ئەو پەیامەیان گەیاند، هەرکاتێ کورد یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن، هیچ هێزێک ناتوانێ ڕێگە لە ئامانجمان بگرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.