Sarmand Hameed ,Rewa Mahmood Hasan
12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆسرەت رەسول عەلی پێشوازیی لە ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی کۆسرەت رەسوڵ، دۆخی ناوخۆی یەکێتی لەدوای کۆنگرە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان یٔەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و یٔەنجوومەنی سەرکردایەتی، دۆخی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەکان، ژیان و گوزەرانی خەڵک و دابینکردنی مووچە لەلایەن حکوومەتەوە گفتگۆی لەبارەوە کرا.
سەرۆکی یٔەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە یەکێتی رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە خزمەتکردنی کوردستانیان و پێشەنگ بێت لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.