نیویۆرک
دوای شەڕ و پێکدانی سوریا ژیانی بەسەدان ھەزار کەس لەو وەڵاتە تێکچوو و لە ولاتانی دەوروبەر ئاوارەبوون، ھەر چەندە لەو وڵاتانە کەمپیا بۆ دروستکراوە، بەڵام ئێستا لەحالێکی خراپدان ھەربۆیە سەرۆکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (بان کی مۆن) و سەرۆکی بانکی جیھانی (یونگ کیم) داوا لە ھەموو وڵاتانی جیھان دەکەن بەزووترین کات یارمەتی پەنابەرانی سوریا بدەن.
لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک ئاشکرا کرا کە ئەوان چاودێری رەوشی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، ئوردن و تورکیا دەکەن و دەرکەوتووە کە لە حاڵێکی زۆر خراپدان و پێویستیان بە یارمەتی ھەیە.
سەرۆکی بانکی جیھانی (یونگ کیم) گوتی"ھەر حکومەتێک یارمەتی پەنابەرانی سوریا بدات، ئێمە پەیوەندی خۆمان لەگەڵی پتەوتر دەکەین"
ھەروەھا گوتی " بارودوخی پەنابەران لە ئوردن زۆر خراپە و بەرە و خرابتریش دەڕوت، لە تورکیا کە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار پەنابەری سوری ھەن، حالیان لە پەنابەرانی ئوردن و لوبنان باشترە"