Sangar Hamad Azeez,Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، برێت ماکگۆرک رایگەیاند کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی منبج زەمینەسازییە بۆ هێرشکردنە سەر رەققە.
ماکگۆرک بەشداریی لە دانیشتنێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران کرد و سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکان زانیاری بە سیناتۆرەکان دا.
برێت ماکگۆرک باسی لەوەکرد کە لەئەنجامی هەڵمەتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، رێکخراوەکە لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا لەسەدا ٥٠ی ئەو ناوچانەی لە عێراق و لەسەدا ١٨ی ئەو ناوچانەی کە لە سووریا بەدەستییەوە بووە، لەدەستی داوە و رایگەیاند: '' لەماوەی ساڵی رابردوودا، بەرەوپێشچوونمان لەدژی داعش تۆمارکردووە، بەڵام لەڕووی مەیدانییەوە لە هەردوو ئەو وڵاتە، لێرە لە ئەمریکا و لە تەواوی جیهاندا بەرەوڕووی ئاستەنگ گەلێک بووینەتەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، هەر بۆیە ژمارەیەک کار هەن کە پێویستە ئەنجامیان بدەین''.
ماکگۆرک ئاشکرایکرد لەگەڵ ئەوەی هێزە لۆکاڵییەکان دەستکەوتیان لەبەرامبەر داعشدا بەدەستهێناوە، سەرکەوتووبوون لەوەشدا کە ورەی داعش بڕوخێنن.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، جەختیکردەوە کە سوورن لەسەر ئەوەی شاری مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراق، رزگاربکەن و ئاشکراشی کرد داعش لەو شارە ماوەیەکی ''سنووردار''ی ماوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ نەدا.
ماكگۆرك رایگهیاند، ئۆپهراسیۆنهكانی گرتنهوهی منبج له باكووری سووریا لهلایهن هاوپهیمانێتی عهرهبی سووریاوه بهڕێوهدهبرێت كه سهدا 80ی له عهرهب پێكهاتووه.
برێت ماكگۆرك جهختیكردهوه كه گرتنهوهی منبج زهمینه بۆ هێرشكردنه سهر رهققە كه داعش به پایتهختی خۆی دهزانێت خۆشدهكات و گوتی: "ئۆپهراسیۆنی منبج لهئێستادا بهردهوامه. جهنگێكی سهخته، بهڵام ههلومهرجی هێرشكردن بۆ رهققە دهڕهخسێنێت".
برێت مەکگورگ گوتی: "دوای ئەوەی پارساڵ رێککەوتنی ئەتۆمیمان لەگەڵ ئێران واژۆ کرد، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئێران لە سووریا رووی نەدا. بەڵکو ئێران بەردەوام بوو لە پاڵپشتی کردنی رژێمەکەی ئەسەد. ئەوان ناوبەناو دەڵێن داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئێران و بەو بیانووە پاڵپشتی رژێمەکەی ئەسەد دەکەن".
ناوبراو تیشکی خستە سەرئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا دیمەشق کەوتبووە ژێر قەڵمرۆیی ئێران و گوتی: " تا چوار مانگ بەر لە ئێستا دیمەشق لە ژێر قەڵمرۆیی رووسیادا بوو، بەڵام لە ئێستادا لە ژێر قەڵمرۆیی ئێران دایە".
لە لایەکی دیکە، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی سەربە پارتی کۆماری لە ویلایەتی فلۆریدا، سیناتۆر مارکۆ روبیۆ نیگەرانی خۆی نیشان دا بەهۆی بەشداری کردنی پەیەدە لە ئۆپەراسیۆنەکانی منبج.
ناوبراو گوتی: "ئەو متمانەیەی کە بە یەپەگەمان داوە لە سووریا رەنگە کاریگەرییەکی خراپ لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادروست بکات. ئامانجی پەیەدە دروستکردنی کانتۆنە لە باکووری سووریا کە ئەوەیش مایەی نیگەرانی-یە. ئەگەر بێت و سەیرێکی گۆڕەپانی جەنگەکان بکەین بە روونی هەست پێدەکرێت لەبەر ئەوەی یەپەگە تەنانەت کێشەی لەگەڵ زۆرێک لە لایەنەکانی کوردی هەرێمی کوردستانی عێراقیش هەیە".