اربیل
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، گووتاری ئایینی له‌و 12 مه‌لایه قه‌ده‌خه ده‌كات كه خۆیان كاندید كردووه.
مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی، گووته‌بێژی وه‌زارتی ئه‌وقاف ، تایبه‌ت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادوڵ راگه‌یاند:" سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و هه‌موو ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، كه خۆیان دوور بگرن لهپروپاگهندهكردن بۆ كاندیدانی هه‌ڵبژاردن". نه‌قشه‌به‌ندی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و دوای ئه‌و نووسراوه پێشنیارێكی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" داوام كرد گووتاری ئایینی له‌و مامۆستایانه قهدهخهبكرێت كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاندید كردووه، ئه‌م پێشنیاره له رێگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا‌و ئه‌ویش په‌سه‌ندی كرد".
گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه به كاریگه‌ری گووتاری ئایینی له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت:" ده‌خوازین ئه‌و مامۆستایانه خه‌ریكی كاری هه‌ڵبژاردن بن له‌كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، دووربن له‌كاری ناو مزگه‌وت، چونكه كاریگه‌ری گووتاری ئایینی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زۆره. له‌هه‌رێمی نزیكه‌ی 2800 مزگه‌وت هه‌یه گووتاری هه‌ینی تێدا ئهخۆیندرێتهوه، نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌سیش به‌شداری له خوتبه ده‌كات، خوتبه‌ی مه‌لا كاریگه‌ری له قسه‌ی خه‌ڵكی تر و وه‌زیره‌كانیش زیاتره له‌سه‌ر هاووڵاتیان".
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له 21 ئه‌یلولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له 1000 كه‌س خۆی كاندید كردووه، پێشبڕكێ له‌سه‌ر 111 كوورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له‌ناو لیستی كاندیدانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان 12 مه‌لا هه‌یه، كه 5 سه‌ر به پارتی ، 2 سه‌ر به یه‌كێتی، 2 سه‌ر به كۆمه‌ڵ و ئه‌وانه‌ی تریش سه‌ر به لیستی پارت و قه‌واره‌كانی ترن.