جەزائیر
عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە، سەرۆکی جەزائیر رۆژی یەکشەممە پێشوازیکرد لە ئەخزەر ئیبراھیمی، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا.
لەکاتی پێشوازیکردنی لە ئیبراھیمی، بۆیەکەمجار بۆتەفلیقە لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن دەرکەوتەوە ئەویش دوای نەخۆشکەوتنی لەمانگی تەمموزی رابردوو و سەردانی فەرەنسا بەمەبەستی چارەسەرکردن.
بۆتەفلیقە رۆژی ٢٨ ی نیسانی ٢٠١٣ رەوشی تەندروستی تێکچوو، بۆ چارەسەر سەردانی فەرەنسای کردو نزیکەی سێ مانگ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو. دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی وەکو سەرکۆمار.
لەکاتی نەخۆشکەوتن و دوورکەوتنەوەی بۆتەفلیقە، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختیان کرد.